Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:03

ئه‌ڵمانیا رووبه‌رووی لاتڤیا ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئاماده‌كاریيه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ جامی یۆرۆ به‌رده‌وامه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ له‌ شاری سیفیلدی ولاتی نه‌مسا به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر یواكیم لۆڤ سازكردووه‌و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ دوایین تاقیكردنه‌وه‌یدا به‌ر له‌ جامی یۆرۆ و له‌ یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی لاتڤیای میوانی ده‌بێته‌وه.
 هه‌رسێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، ماتس هۆمێلس و لوكاس كلۆسترمان و لیۆن گۆرێتسكا به‌شداریان له‌ یه‌كه‌ی مه‌شقی ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژارده‌كه‌ نه‌كرد.
 هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان كای هاڤێرتزو ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێرو تیمۆ ڤێرنێرو ئێلگای گۆندوگان كه‌ به‌شداریان له‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ كردبوو، دوای پشوودانیان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، په‌یوه‌ندیان به‌ مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه، هه‌روه‌ها تۆنی كرۆس دوای چاك بوونه‌وه‌ی له‌ په‌تای كۆرۆنا گه‌ڕایه‌وه‌ ڕیزی مانشافت و جه‌مال موسیالا ئه‌ستێره‌ی لاوی بایرن میونشن دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كه‌كانی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه.
 جێگای باسه‌ ئه‌ڵمانیا له‌ گڕوپی شه‌شه‌می جامی یۆرۆ دایه‌ كه‌ به‌ گروپی ئاگرین ناوده‌برێت و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی پۆرتوگالی پاڵه‌وانی ئه‌وروپاو فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی جیهان و هه‌نگاریا ده‌بێته‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.