Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:32

چێڵسی گرێبه‌ستی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنه‌ری تا ساڵی 2024 درێژکرده‌وه

کوردستان TV
100%


یانه‌ی چێڵسی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار درێژكرده‌وه.
 ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ و پله‌ی چواره‌می پرێمه‌رلیگی بۆ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا، دوای درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، تۆخێل خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی له‌ پۆسته‌كه‌ی و جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌دا هه‌نگاوی دیكه‌یان له‌پێشه‌ بۆ پتر گرنگیدان به‌ تیپه‌كه‌یان و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی دیكه‌ له‌ ئاستی ئینگلته‌راو ئه‌وروپا.
 تۆخێلی ته‌مه‌ن چلوحه‌وت ساڵ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له‌ شوێنی فڕانك لامپارد بووه‌ ڕاهێنه‌ری بلوز، پێشتریش ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی بروسیا دۆرتمۆندو پاریس سانجێرمانی له‌ئه‌ستۆ بووه‌ -

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.