Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:31

سەرۆکی رووسیا جۆ بایدن بە سیاسەتمەدارێکی خاوەن ئەزموون وەسف ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی رووسیا، ڤلادەمیر پوتین، دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامی بدات، گەشبین نییە.

پوتین، لە میانەی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبورگ کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رووسی (TASS)ەوە رێکخرابوو، تیایدا ئاژانسە هەواڵییە گرنگەکانی جیهان و لە نێویشیاندا ئاژانسی ئانادۆڵو ئامادە بوون، لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

ناوبراو، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا-ی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندییەکان لە دۆخێکی خراپدان.

سەرۆکی رووسیا، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە هەردوو وڵات رێ لە یەک بگرن و بەرژەوەندییەکانی یەکتر لەبەرچاو بگرن، گوتیشی: "ئەوەی وای کردووە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا بکەونە ئەم دۆخەوە، ئێمە نین".

ڤلادیمیر پوتین، باسیشی لەو کۆبوونەوەیە کرد کە بڕیارە لە 16ی حوزەیراندا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامیبدات و رایگەیاند: "دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی زۆر گەورە ناکەم. هەرچەندە رووسیا دروستکەری کێشەکان نییە بەڵام هەندێک بەرژەوەندی دژبەیەکمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە".

سەرۆکی رووسیا، جۆ بایدن-ی بە سیاسەتمەدارێکی خاوەن ئەزموون وەسف کرد و هیواشی خواست کۆبوونەوەکەی نێوانیان ئەرێنی بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.