باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند كه به‌بیستنی ھه‌واڵیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ناو كه‌مپی شاریا له پارێزگای دھۆك، خه‌مباربوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، خه‌مباری خۆی نیشانداوه سه‌باره‌ت به رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وی ناو كه‌مپی شاریا له پارێزگای دھۆك و ھاتووه: "به‌بیستنی ھه‌واڵیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ناو كه‌مپی شاریا له پارێزگای دھۆك كه به ھۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندرابوون و ژماره‌یه‌كی زۆری خێوه‌ت سووتان، خه‌مباربووین".
ئه‌وه‌یش ھاتووه: "له‌گه‌ڵ ھاوبه‌شه‌مان له كه‌مپی شاریا له‌وانه كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان و رێكخراوی یونسێف و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانیی له په‌یوه‌نداین بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ھۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه ھه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ بدۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كجارێكی ئامانجی كۆتاییھێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان له عێراق به جۆرێك كه ئاواره‌كان به‌ئاره‌زوومه‌ندانه و له ره‌وشێكی ئارام‌دا بگه‌ڕێندرێنه‌وه زێدی خۆیان و ھاتووه:"له‌ئێستادا و له‌م ساته دژواره‌دا، دڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌یه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.