Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:33

تۆپی دەستی یانەی هەولێر بۆ دووەم وەرز لەسەریەکتری بوونە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق

کوردستان TV
100%

لەیاری کۆتایی خولەکەدا تۆپی دەستی یانەی هەولێر بۆ دووەم وەرز لەسەریەکتری بوونە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق سەرکەوتنیان بەسەر ئافرەتانی هەولێر تۆمارکرد.

کۆی یارییەکانی خولەکە لەشاری هەولێر بەبەشداری چوار یانەی کوردستانی کەبریتی بون لە یانەکانی هەولێر ، ئافرەتانی هەولێر ، زانکۆی سەڵاحه دین، ئافرەتانی کەرکوک ، وەهەر یەک له یانەکانی مه هناوی ، شەهرەبان ، شەباب حوسێن ، بەشداری خوله کەبون .

ئەم ئێوارەیەش بەئامادەبونی بەرپرسانی وەرزشی عێراقی و کوردستانی لەهۆڵی کولێژی وەرزشی هەولێر یاری کۆتایی بەرێوەچوو ، هەولێر بەبراوەبونی بەسەر ئافرەتانی هەولێر بووە پاڵەوانی خول.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.