Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:12

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لێژنەیەک لەبارەی بڕینی دار لەسەر سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا پێک دەھێنێت

کوردستان TV
100%


دواى ئەوەی رۆژی چوارشەممە 2021/6/2، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە عەلی ڕەزا گۆنای، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و نیگەرانی خۆی لە بارەی پرسی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ گونده‌كانی سه‌ر سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا گەیاندە باڵیۆزی تورکیا و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بە زوترین کات ئەو کارە را بگیرێت.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا دڵنیایی دایە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە بڵاو دەکرێنەوە و دەگوترێت لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان ئەو دارانە دەبڕدرێنەوە دوورە لە راستییەوە و ئەو وێنانە ناو خاکی تورکیایە.
لە پاش کۆبوونەوە دکتۆر بەشیر حەداد، لیژنەیەکی لە نوێنەرانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەرلەمانتارانی پارێزگای دھۆک پێکھێنا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە و گەیشتن بە راستییەکان.
بریاره لێژنەکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان/ لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ سەردانی ناوچەکە بکەن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.