Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:21

ئه‌ڵمانیا و دانیمارک یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا میوانداری هەڵبژاردەی دانیماركی كرد، لە ئەنجامدا، هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە بەرامبەر بوونی هەردوو هەڵبژاردە بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلوهەشتدا، یاریزان فلۆریان نیوهاوس ناوه‌ڕاستكاری بروسیا مونشنگلادباخ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ مانشافت تۆماركرد.
 پاشان یوسف پۆلسن هێرشبه‌ری لایپزیگ گۆڵی بەرامبەری دانیماركی لە خولەكی حەفتاویەك بەدەستهێناو ڕووبەڕوو بوونەوەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، دووشەممەی داهاتوو لە یاریەكی دۆستانەی دیكەداو لە دوسلدۆرڤ، ئەڵمانیا میوانداری هەڵبژاردەی لاتڤیا دەكات .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.