Erbil 10°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:18

قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌باره‌ی ده‌ستگیرکردنی قاسم موسڵیح چه‌ند نهێنیه‌ک ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌دوای رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌هد، قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوژمنایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.

خه‌زعه‌لی رایگه‌یاند: ئێمه‌ پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لای حه‌شدی شه‌عبی، قاسم موسڵیح ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌به‌ر چوارچێوه‌ یاساییه‌كانی، تۆمه‌ته‌كان سه‌ره‌تا ئاراسته‌ی عه‌لی موسڵیح، برای قاسم موسڵیح كرابوون، به‌ڵام به‌ هۆی ده‌ستوه‌ردانی ناوچه‌یی له‌ ناو كه‌ربه‌لاوه‌، تۆمه‌ته‌كان گۆڕان و درانه‌ پاڵ قاسم موسڵیح.

گوتیشی، ده‌ستگیركردنه‌وه‌، به‌هۆی بوونی سكاڵای دایكی ئیهاب ئه‌لوه‌زنی له‌سه‌ر چوار كه‌س، كه‌ یه‌كێكیان فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ربه‌لا و دووه‌میان پارێزگاری كه‌ربه‌لا و سێیه‌میان هێزی ئاسایشی مه‌زارگه‌ی حوسێنی و چواره‌میان قاسم موسڵیح بوو، به‌ڵام ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه‌ ده‌ستگیر نه‌كران و سكاڵاكه‌ له‌سه‌ر عه‌لی گۆڕا بۆ قاسم.

جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، حكومه‌تی كازمی سه‌لماندوویه‌تی رێچكه‌یه‌كی سیاسی بۆ دوژمنایه‌تی دامه‌زراوه‌ی حه‌شد گرتووه‌ته‌ به‌ر.

له‌باره‌ی كوژرانی خۆپیشانده‌رانیشه‌وه‌، خه‌زعه‌لی گوتی، له‌ دوا خۆپیشانداندا دوو كه‌س كوژراون، خۆ ئه‌وان قاسم موسڵیح نه‌یكوشتوون، كێ ئه‌وانی كوشت جگه‌ له‌و هێزه‌ی سه‌ر به‌ مسته‌فا كازمییه‌، ئه‌وان خۆپیشانده‌ره‌كانیان كوشت.

قه‌یس خه‌زعه‌لی دووپاتیكرده‌وه‌، به‌ ئامانجگرتنی حه‌شد له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ حه‌شد بڕوای وایه‌ پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ زه‌بری چه‌ك بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.