Erbil 10°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:58

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەى ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیارێکی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند: کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای تەواوبوونی خولی هەڵبژاردنیان کە بەیاسا و دەستوور دیاریکراوە راده‌گیرێت.
 
دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند: بڕیاری پەرلەمان بۆ راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان بەوهۆکارەیە کە ماوەی یاساییان تەواو بووە و دەنگدەران مافی خۆیانه‌ ئەنجومەنێکی نوێ هەڵبژێرێن بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە دارایی و کارگێڕییەکان، ئەوەش بەواتای هەڵوەشاندنەوەیان نییە، چونکە ئەو ئەنجومەنانە لەچوارچێوەیەکی دەستوریدا و پێویستدا پێکهێنراون.

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای تەواوبوونی خولی هەڵبژاردنیان کە بەیاسا و دەستور دیاریکراوە راده‌گیرێت و بەردەوامیان له‌كار كردن پێشێلکردنی مافی گەلە لە دەنگدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ ئەنجومەنی پارێزگاکان بنەمای دەستوری هەیە و نابێت رۆڵیان پەراوێز بخرێت لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان، هەروەها تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دیاریکراوە و نابێت ئەو وادەیە پێشێلبکرێت، لەبەر ئەوەی مافی هاوڵاتیانە ئەنجومەنێکی نوێ بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیاریبکەن.

پەیوەست بە دەسەڵاتی یاسادانانیش لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دادگای فیدڕاڵی ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەنجومەنی پارێزگاکان دامەزراوەیەکی ناوخۆیی و کارگێڕین کە دەسەڵاتیان لەچوارچیوەی دارایی و کارگێڕی دایە و لەسەر بنەمای لامەرکەزی پێیاندراوە، دەستور دەسەڵاتی یاسادانانی بە ئەنجومەنی پارێزگاکان نەبەخشیوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.