نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت: لە ساڵی نوێدا بۆ یەکەم جار برنجی پاکستانی هاتووە لە ڕێگای بریکارەکانەوە لە شاری سلێمانی دابەش کراوە و لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش لە چەند ڕۆژی داهاتووی دابەش دەکرێت.
سەبارەت بەبەشە ئاردی مانگانەشەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاماژەی بەوەدا بەشە ئاردی مانگی پێنج لەم ھەفتەیەدا لە هەولێر دابەش دەکرێت و لە سلێمانی و دهۆکیش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردن دەکرێت، هەروەها دابەشکردنی کەرەستەکانی دیکەی وەک: شەکر و زەیتیش بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.