لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (2ی حوزەیران) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بارەگای پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک کرا و تێیدا دیراسەتی ڕاوبۆچوون لەسەر شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە کەرتەکە خرایە ڕوو.
وهزارهتی شارهوانی رایدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی پەیوەندیدار بەشدار بوون.
ئێوارەی ڕۆژی پێش جەژنی ڕەمەزان (12ی ئایار) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی زەوییەکانی 8ی حەسارۆکی لە شاری هەولێری کرد و موژدەی بە خاوەن زەوییەکان دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دیراسەت دەكرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.