Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:07

سوپای عێراق روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی راکردنی ژماره‌یه‌ک له‌خێزانی تیرۆریستانی داعش له‌ که‌مپی جدعه‌ رایگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ھیچ كام له‌ خێزانه‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپی جدعه‌، رایان كردبێت و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئه‌و ده‌نگۆ و زانیارییانه‌ی كه‌ باس له‌ راكردنی شه‌ش خێزانی نیشته‌جێی نێو كه‌مپی جدعه‌ باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن، دروون له‌ راستییه‌وه‌ و گوتی: سه‌رجه‌م ئه‌و خیزانانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپی ھۆله‌وه‌ له‌ سووریاوه‌ گه‌ڕاێندراوه‌نه‌ته‌وه‌ و له‌ كه‌مپی جدعه‌ باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، نیشته‌جێكراون، ژماره‌یان 94 خێزانه‌ و سه‌رجه‌م ھه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و وردبینی ئه‌منییش بۆ سه‌رجه‌میان كراوه‌.

گوتیشی: ئه‌و خێزانانه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژبه‌ تیرۆریستان، ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ بوون و له‌ئێستادا به‌ ویستی خۆیان گه‌ڕاێندراوه‌ته‌وه‌.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌ستیان له‌ رشتنی خوێنی عێراقییه‌كان نه‌بووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان خه‌ڵكی دیاله‌ و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش خه‌ڵكی پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و كه‌ركووكن.

چه‌ند رۆژێك له‌ومه‌به‌ر، 94 خێزانی تیرۆریستانی داعش له‌ كه‌مپی ھۆل له‌ سووریاوه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ و له‌ كه‌مپی جدعه‌ باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا نیشته‌جێكران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.