رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، له‌مانگی رابردوو ، لانیكه‌م 35 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
هه‌نگاو رایدهگهێنێت: 23 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، 4 کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری، 5 کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 3 کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستگیر كراون .
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كهدهستگیر كراون له‌شاره‌كانی كوردستانی ئێران به‌م شێوه‌یه بووه :
سنه: 25 ده‌ستگیركراوی كورد ، ئورمیه 8 ده‌ستگیر كراوی كورد ، ئیلام 2 ده‌ستگیر كراوی كورد .
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە مانگی ڕابردوودا دوو چالاکی ئافره‌تان، دوو ڕۆژنامەنووس و قوتابییه‌كیش له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.