حكوومه‌تی رووسیا له مانگی ئاداردا بڕیاری قه‌ده‌غه بوونی سه‌ردانی گه‌شتیارانی رووسی بۆ توركیا به هۆی زۆربوونی رێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا ده‌ركردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حكوومه‌تی رووسیا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره كه ده‌بوایا له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یراندا كۆتایی پێ بێت، بۆ 21ی مانگی حوزه‌یران درێژ كراوه‌ته‌وه و هیچ گه‌شتیارێكی رووسی تا ئه‌و كاته بۆی نییه به مه‌به‌ستی گه‌شت كردن سه‌ردانی توركیا بكات.
حكوومه‌تی رووسیا هه‌موو كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیشی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ توركیا بكه‌ن له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ووڵاته.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆتایی مانگی رابردوو شاندێكی باڵای توركیا بۆ رازی كردنی رووسیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره سه‌ردانی رووسیای كردبوو به‌ڵام شانده توركییه‌كه نه‌یتوانی بوو رووسیا له‌و باره‌یه‌وه رازی بكات.
چه‌ند شاره‌زا و پسپۆڕی سیاسیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م بڕیاره‌ی رووسیا بڕیارێكی سیاسییه و مه‌به‌ست له‌م بڕیاره لاواز كردنی كه‌رتی گه‌شتیاری توركیایه چونكه ساڵانه زۆرترین گه‌شتیاری رووسی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش داهاتێكی زۆری بۆ توركیا ده‌بێت.
ئه‌رده‌لان گۆران
رووسیا رێگه به گه‌شتیارانی نادات سه‌ردانی تورکیا بکه‌ن
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی سه‌ردانی كردن بۆ توركیا تا كۆتایی ئه‌م مانگه درێژ كرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.