Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:51

یه‌ک له‌سه‌ر چواری تووشبووانی کۆرۆنا له‌ یه‌مه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

رێكخراوی یونیسێف ئاشكرایكرد، یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ یه‌مه‌ن تووشی كۆرۆنا بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رێكخراوی سندووقی یارمه‌تی منداڵان سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به‌ (یونیسێف) راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ یه‌مه‌ن له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ، برسێتی و بێكاری ئه‌و وڵاته‌ به‌ ره‌وشێكی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ یه‌مه‌ن تووشی كۆرۆنا بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌راورد به‌ڕێژه‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان پێنج هێنده‌یه‌.

یونیسێف ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ پێده‌چێت زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تۆمار نه‌كرابێتن و ڤایرۆسه‌كه‌ به‌نهێنی به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبووبێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه‌ له‌ شاره‌كانی باشووری یه‌مه‌ن كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دان ته‌نها پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ره‌وشێكی خراپدابوون، له‌ شاره‌كانی باكووریش كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی حووسییه‌كاندان زانیاری پێویست له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و نازاندرێت ره‌وشه‌كه‌ چۆنه‌.

جیی ئاماژه‌یه‌ به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی یه‌مه‌ن تا ئێستا هه‌زار و 307 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش هه‌زار و 658 حاڵه‌تی تووشبوونیش تۆمار كراون ،به‌ڵام ئه‌م ئامارانه‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حووسییه‌كان ناگرێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.