وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ده‌كات كۆتایی به سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نتۆنیۆ بلینكن كرد و نووسی، هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران پابەندبوونێکی یاسایی و ئەخڵاقییە، نەک دانوستانکردن لەسەر هەڵگرتنیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ترەمپ سوودی لە سزاکان وەرنەگرت و ئیدارەی نوێی ئەمریکاش سوود لەم سزایانە نابینێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویته‌كه‌یدا ده‌شڵێت، خەڵکی ئێران بەهۆی سەرلێشێواوی ئەمەریکا بە بارمتە گیراوە، بۆیە داوای لێدەکات لە کاتی بەسەرچوونی ترەمپەوە سزاکانیشی لەکاربخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.