ئه‌مرۆ دووشه‌مه 24-5-2021 هونه‌رمه‌ند دلێر مه‌حه‌مه‌د شه‌ریف له شاری هه‌ولێر،نۆیه‌مین پیشانهگهی خۆی له ژێرناوی" زارا خاتون و چیرۆكه‌كانی نیشتیمانێك" كرده‌وه.
له‌باره‌ی پێشنگاكهیهوه هونه‌رمه‌ند دلێر مه‌حه‌مه‌د شه‌ریف ده‌ڵێت" ئاوێتەبونێکی خۆرسکانەو دور لە دەسەڵاتی بریاردان .. بەشێک بون لە سروشتی ژیانی من ..زنجیرەی روداوەکان لە دەربەدەربون لە کەرکوکەوە بەرەو شاخ و ژیانی هات و نەهات و پر لە دەردەسەری پێشمەرگایەتی و نیشاندانی یەکەم کاری هونەریم لە نێو بارەگاکانی پشمەرگایەتی و ئاوارەبونی تاران و دواتر زنجیرەیەک کار لە هەولێرو سلێمانی و پاشان پاریس و ئێستاش بەهەمان گوڕوتین و روانگەی فکری و دۆش دانەمان لەبەردەم ئاڵۆزیەکانی ژیان و ...تەمەن و...ململانێ بێزارکەرەکانی ژیانی سیاسی ..."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كارەکانم لە نۆیەم پیشانگادا لە ٢٤ تا ٢٧ ی ئایار ئەم ساڵ دەخەمە پێش چاوان و بە بروابون و بێ دودڵی لە شێوازی کار‌و کەرەستەی بەکارهاتوو دارشتنی رەنگەکان ..ئازادانە بەدوای خۆم و هەست و نەست و دنیا بینی و ئیدراکی خۆمدا گەراوم .."
ئا-كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.