په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی به‌هزاد مه‌حمودی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که کاک بێهزاد مه‌حمودی ئەندام و پێشمەرگەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە دوای چه‌ند ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانێی له‌گه‌ڵ مەرگ، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شه‌وی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسی شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.
راشیدههگهیهنن: کاک بێهزاد (محەممەد) مه‌حمودی ڕۆژی سێشەممە 18/5/2021 لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر لە پێناو هاتنە دیی ویستی پەنابەرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خۆی سوتاند کە لە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بوو، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا و دوا ماڵئاوایی لە هاورێ و هاوڕێبازانی كرد.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری سازمانی خه‌بات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دكتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی لە هەولێرو هەڤاڵانی لە سازمانی خەبات هەوڵی زۆریاندا بۆ ڕزگار بونی کاک بێهزاد، بەڵام بەداخەوە هەوڵەكان بە هۆی كاریگەری برینەكانی بێ سوود بوو و لە ئەنجامدا ئەو لاوە تێكۆشەرەی نەتەوەكەمان بە جوانەمەرگی و لە دوور لە زێد و كەس و كاری شەهید بوو.
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن: سوپاسی هەموو لایەک و بەتایبەتی کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی دەکەین کە لە ماوەی مانەوەی شەهید بێهزاد لە نەخۆشخانە هاوکاریان کردووین.
بێهزاد مەحموودیی تەمەن 25 ساڵ پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان بوو و خەڵكی شاری بۆكان بوو،ڕۆژی سێشەممەی رابردوو 18ی5ی2021 لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی شاری هەولێر شةوي رابردوو گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.