Erbil 13°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:46

ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاو كرده‌وه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت:  هاووڵاتییانى سنوورى هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لێژنەی سامپڵ و تاقیگە سەبارەت بە نوێترین گۆڕانکاری لە کات و شوێنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات بەم خاڵانەی خوارەوە دەبێت:

1 - شوێنی فەرمیی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین تەنیا بنکەی تەندروستیی زانکۆ و بنکەی تەندروستیی مه‌لا فەندی دەبێت، جگە لەم دوو شوێنە، هیچ شوێنێکی دیكه‌ بە حکوومی و تایبەتەوە هەژمار ناکرێت.

2 - کاتەکانی دەوام هەموو ڕۆژانی شەممە تا پێنجشەممە ده‌بێت، له‌ کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکوو 5ی ئێوارە، هه‌روه‌ها ڕۆژانی هەینی کاتژمێر 8ى بەیانی تاوەکوو 1ی نیوەڕۆ ده‌بێت.

3 - کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین، کاتژمێر 11ی بەیانی تاوەکوو 8ی ئێوارە ده‌بێت.

4 - شوێنی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لە سەنتەری داتا و زانیاری دەبێت، كه‌ لەناو بنکەی تەندروستیی نازدار بامەڕنییه‌.

5 - تکایە پێش 24 کاتژمێر لە گەشتەکەتان، پشکنین بكه‌ن.

6 - دەتوانن لە ڕێگای ئه‌م ماڵپەره‌وه‌ (anjamakam.com)، ئەنجامەکان وەربگرنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.