Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:42

خۆپیشانده‌رانی ناسرییە رێگای سەرەکییان لە شارەکە داخست 

دژ بە خراپی خزمەتگوزارییەکان
کوردستان TV
100%

لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، خۆپیشاندان دژبە خراپی خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدرا کە لە میانیدا خۆپیشاندەران دوو دامەزراوەی گشتیی و ژمارەیەک رێگای سەرەکییان لە شارەکە داخست.

شایەتحاڵەکان له‌مباریه‌وه‌ رایانگەیاند کە دەیان کەس لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە دژبە خراپی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە کە لە میانیدا، فەرمانگەی تەندروستیی و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرووبوومە نەوتییەکان لەگەڵ ژمارەیەک رێگای سەرەکییان لە شارەکە داخستووە.

ئاماژەیان بەوەیشداوە هەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران داوایان لە حکوومەتی فیدراڵی کردووە کە دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێندرێت.

شایەتحاڵەکان باسیان لەوەشکردووە کە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، پێکھەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا، رووی نەداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.