بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای ھەولێر نۆ پڕۆژەی رێگا بە گوژمەی 2ملیار و400 ملیۆن دینار چاک دەکرێنەوە و لیژنەیان بۆ دروست کراوە، لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەستبەکار دەبن و پڕۆژەکان ئەنجام دەدرێن.
عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر رایدهگهێنێت: بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە نۆ پڕۆژەی رێگاوبان لە چاککرنەوە و نۆژەنکردنەوە ئەنجام دەدات، کە رێگای گرنگیشن بۆ ئەو ناوچانەی کە رێگاکانی چاک دەکرێنەوە، لەوانە رێگای خالند و رێگای شێخ توراب و رێگای ھەریر بۆ باسرمە و رێگای خەلیفان بۆ بالیسان و پیران بۆ مێرگەسۆر و دۆڵی مەلەکان کە رێگایەکی گەشتیارییە، لەگەڵ چەند رێگایەکی دیکە.
دهشڵێت: ئەو رێگایانە بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ٢ملیار و٤٠٠ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە و لە چوارچێوەی بودجەی پارێزگای ھەولێر دەبێت، چونکە پارێزگار ماوەیەکە بەدوای ئەو کارەوەیە.
عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر باس لهوهش دهكات: لیژنەمان بۆ دەستپێکردنی ئەو پڕۆژانە دروست کردووە، بەڵام بە ھۆکاری تەکنیکی ھێشتا لیژنەکان دەستبەکار نەبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.