ئەمڕۆ شەممە 22 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و هەبوونی هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.