Erbil 22°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:16

دهۆک.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌ شاری دهۆك  ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و له‌ ئاكامدا چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی.

په‌یامنێری كوردستا تیڤی له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پێیڕاگه‌یاندین: نزیكی كاتژمێر 10:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و هه‌ینی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ نزیك بازگه‌ی به‌دریكێ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا سووتان گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌رنشینێكی تری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به‌ سه‌ختی سووتا و گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك.

ڕاشیگه‌یاند:  ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ جۆری BMW یه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

گوتیشی: تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و به‌رگری و فریاكه‌وتنی دهۆك له‌ نزیكترین كاتدا گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه‌ و ته‌رمه‌كانیشیان بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواسته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.