Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:19

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چووە بواری جێبەجێکردن

کوردستان TV
100%


لە کاتژمێر دووی شەوی رابردوو ئیسرائیل و فەلەستینیەکان شەڕیان راگرت و تا ئیستا ئاگار بەست بەردەوامە.

پێشوازییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاگربەستی نێوان ئیسرایٔیل و کەتائیبیە فەلەستینییەکان دوای 11 رۆژ لە بۆردومانی بەردەوامی نێوان ئیسرایٔیل و کەتائیبە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، دوێنێ شەو بە نێوەندگیری میسر یٔاگربەست لەنێوان هەردوولادا راگەیاندرا و، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوابەدوای ئاگربەستەکە دانیشتوانی رامەڵڵا و ئورشەلیم شەوێکی جیاوازیان بەڕێکرد و تا بەرەبەیان ئاھەنگ و شادیی خۆشییان گێڕا و ئەم ئاگربەستە پێشوازیی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەست و ئەرکەکانی میسر کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

هەروەها، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازی لە ئاگربەستى نێوان هەردوولادا کرد و گوتی: "هەلێکی راستەقینەیە بۆ بەدەستهێنانی بەرەوپێشەوەچوون لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکان".

لەم بارەیەشەوە، دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا گوتی، هەواڵی ئاگربەست لە کەرتی غەززە جێی دەستخۆشییە و پێویستە هەموو لایەنەکان کار لەسەر بەردەوامبوونی بکەن.

لەلایەکى ترەوە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، دەستخۆشی لە جۆ بایدن کرد بەهۆی رۆڵی لە سەرخستنی دەستپێشخەرییەکەی میسر بۆ ئاگربەست.

جێی ئاماژەیە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، بە پێی سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستین، كه‌ دویان ئاماریان بڵاوكرده‌وه‌ 232 هاوڵاتى فەلەستینی کوژراون و 1900 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

لەبەرامبەریشدا، بەهۆی بۆردومانی کەتائیبیە فەلەستینییەکانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، 12 کەس کوژراون و 336 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.