ئەمرۆ پێنج شەمە 2021.5.20، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی زەوییەکانی کەرتی (8)ی حەسارۆکان لە شاری هەولێر، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ سەبارەت بە ڕێکخستن و میکانیزمی چۆنییەتی دەسپێکردنی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.