لە هەفتەی سی و حەوتەم و پێش كۆتایی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی كریستاڵ پاڵاسی میوانداری بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، ئارسناڵ بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش هێرشبەری كۆت دیڤواری نیكۆلاس پێپێ لە خولەكی سیی و پێنج تۆماری كرد.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست ودوودا، هێرشبەری بەلجیكی، كریستیان بێنێتێكی گۆڵی بەرامبەری كریستاڵ پاڵاسی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، پاشان ناوەڕاستكاری لاوی بەڕازیلی گابریێل مارتینێلی گۆڵی دووەمی ئارسناڵی لە خولەكی نەوەد تۆماركرد، دوای ئەویش نیكۆلاس پێپێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی میوانەكانی بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئارسناڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجاوهەشت خاڵ بەرزبووەوەو تروسكاییەك هیوای ماوە بۆ بەدەستهێنانی یەكێك لە بلیتەكانی یۆرۆپالیگ، كریستاڵ پاڵاسیش بە چلوچوار خاڵ لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەند دێت .
ئاڕسناڵ سهرکهوتنێکی گرنگی بهسهر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.