لهراگهیاندراوێكدا فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: كاتژمێر 6:30 ى ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه 19 - 5 - 2021 ، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - خەبات، پیکاب دێرێک کەبەرەو خەبات دەڕۆیشت و 3 منداڵی خۆی لەدواوەی پیکاب دانابوو، لەنزیک مەفرەقی جدیدە بەداخەوە یەکێک لەمنداڵەکان کەتەمەنی 8ساڵ بووە کەوتە خوارەوە لەئۆتۆمبێلەکە پەڕی و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێمە چەندینجار ڕێنماییمان بڵاو کردوەتەوە و هەموانمان لەو مەترسیەو لەو سەرپێچیە ئاگادارکردۆتەوە، کەچی هەر بەردەوامی هەیە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.