Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:27

به‌ ڤیدیۆ.. بێژه‌رێک له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ به‌جۆرێک پێده‌که‌نێت کۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات

کوردستان TV
100%

بێژه‌ری كه‌شه‌وهه‌وا له‌ كةناڵی فۆكس 9 له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌نكنیكی له‌ وێنه‌كه‌ی دروست ده‌بێت، به‌جۆرێك وێنه‌كه‌ی خۆی له‌ شاشه‌ ده‌بێته‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ، ئه‌و بێژه‌ره‌ كاتێ وێنه‌ی خۆی به‌وشێوه‌ ده‌بینێت،پێده‌كه‌نێت و ناتوانێت كۆنترۆڵی خۆی بكات.

ئه‌و بێژه‌ره‌ ناوی (جێنیفه‌ر ماكدیرمید)-ه‌ له‌ كه‌ناڵی فۆكس 9 كارده‌كات له‌په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كات به‌ پێكه‌نین به‌پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێت "چی رووده‌دات؟" پاشان  گاڵته‌وه‌ به‌ بینه‌رانی ده‌ڵێت " جینیفه‌ری یه‌كه‌م ،2 ،3 ".

شایانی باسه‌ بێژه‌ره‌كانی تریش له‌ پشت كامیراكان ئه‌وانیش پێده‌كه‌نیین.

هه‌رچه‌نده‌  هه‌ڵه‌ ته‌كنیكییه‌كه‌ چاره‌سه‌ركرا، به‌ڵام بێژه‌ره‌كه‌ به‌هۆی پێكه‌نینه‌كه‌ی نه‌یتوانی له‌ خوێندنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا به‌رده‌وام بێت .

ئا- كامران

ژێده‌ر- الخلیج

 

 

  

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.