Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 13:32

له‌ کەرکوک 87 دۆنم زەوی لە گەنمی جووتیاران ئاگری تێبەربوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاگرێكی كه‌وره‌ له‌ له‌ زه‌وی جوتیارانی كورد له‌ كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان دۆنم ده‌غڵ و دانی جوتیاران سووتا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ زه‌وی جوتیارانی كورد له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 87 دۆنم زه‌وی له‌ گه‌نمی جوتیاران سووتا و زه‌ره‌رو زیانی ماددی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ له‌ باكوور و باشووری شاره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ دوای سووتانی 87 دۆنم زه‌وی توانییان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.