رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: جۆری هیندی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چل و چوار وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو كه بۆ یه‌كه‌م جار له هیندستان دۆزراوه‌ته‌وه و له‌ئێستادا هه‌مان ئه‌و ڤایرۆسه كه به كۆرۆنای هیندی ده‌ناسرێت، له چل و چوار وڵاتی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هیندستانه‌وه زۆرترین حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری هیندی له بریتانیا تۆمار كراوه. به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی تووشبووان به جۆری هیندی ڤایرۆسی كۆرۆنا بیست و سێ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
به‌هۆی زۆری رێژه‌ی مردن و تووشبووانه‌وه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی هیندستان دوێنێ سێشه‌ممه بڕیاریاندا، تاكو مانگێكی دیكه هیچ ئامارێكی ژماره‌ی تووشبووان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، و هاوكات هۆشداریشیان له داڕوخانی ته‌واوه‌تی سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.