مەحموود ئەحمەدی نەژاد كە پێشتر بۆ ماوەی دوو خول سەرۆك كۆماری ئێران بووە، جارێكی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری كاندید كرد و لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ناوی خۆی تۆمار كرد.
مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە خولی پێشووشدا خۆی بۆ سەرۆكایەتی كاندید كردبوو، بەڵام لە لایەن ئەنجوومەنی چاودێری رەت كرایهوه و دیار نییە ئەمجارەش كاندید كردنهكهی رەت دەكرێتەوە یان نا.
ئهحمهدی نهژاد براگهیاندنهكان گوتوویەتی حەزی نەكردووە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بكات، بەڵام لە لایەن خەڵكەوە گوشارێكی زۆری لەسەر بووە و ناچار بووە ئەو ئەركە قبووڵ بكات و لە پێناو خەڵكدا قوربانی بدات.
پێویستە بگوترێ لە دوێنێ سێشەمەوە دەست به تۆماركردنی ناوی كاندیدانی سەرۆك كۆماری كراوە و كۆمەڵێك كەسی ناسراوی كۆماری ئیسلامی خۆیان كاندید كردووە.
ئەحمەدی نەژاد یەكێك بوو لەو كەسانەی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009 دوای ئەوەی بزووتنەوەی سەوز بە سەرۆكایەتی میرحوسێن مووسەوی سەركەوت و دواتر دەرەنجامی هەڵبژاردنەكە گۆڕا، ئێرانی تووشی ئاڵۆزی و پشێویی كرد و ناكۆكییەكە لە لایەن عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە قازانجی ئەحمەدی نەژاد یەكلا كرایەوە.
لە ئێران هێشتا رێفۆرمخوازەكان هیچ كەسایەتییەكی دیاریان كاندید نهكردووه، لە ناو باڵی پارێزگارانیش ژمارەیەك كەسی ناسراو خۆیان پاڵاوتووە. جگە لە ئەحمەدی نەژاد، ئیبراهیم ڕەئیسی، محەمەدحوسێن نامی، حوسێن دێهقان، عەلی لاریجانی، وەحید كەریمی، سەعید محەمەد، وەهاب عەزیزی و چند كەسێكی دیكه خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.