Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:52

زه‌یتی زه‌یتون فاکته‌رێکه‌ بۆ ته‌مه‌ن درێژی مرۆڤ

کوردستان TV
100%

زه‌یتی زه‌یتون،سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ  و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی تایبه‌ت به‌ ته‌مه‌ن درێژی مرۆڤ .

 به‌پێی راپۆرتی پزیشكی  كه‌له‌ماڵپه‌ر" میدیك فوریوم" ی روسی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ،زیتی زه‌یتون فاكته‌رێكی باشه‌ بۆ رێگری گرتن له‌تووشبوونی مرۆڤ به‌ جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ .

پسپۆری خوارده‌مه‌نی "جولێت كیلۆ"و دكتۆر "ساره‌ برۆیر" رایانگه‌یاند" زه‌یتی زه‌یتون رێژه‌یه‌كی به‌رزی له‌یه‌كه‌ی وزه‌ی گه‌رمی له‌ خۆده‌گرێت ، یه‌ك كه‌وچیكی خواردنی زه‌یت نزیكه‌ی 100 یه‌كه‌ی وزه‌ی گه‌رمی تێدایه‌".

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌ وكه‌سانه‌ی  زه‌یتی زه‌یتون به‌ كار ده‌هێنن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌متر زه‌یتی زیتون به‌كاری ده‌هێنن، كه‌متر تووشی نه‌خۆشی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌تایه‌به‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ تاقیگاكان ده‌ریان خستووه‌ ماده‌ی "بولیفینول" له‌ ناو زه‌یتی زه‌یتون بوونی هه‌یه‌، هاوكارێكی زۆر باشه‌ بۆ رێگری گرتن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

پسۆران جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ،كه‌ به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ زیتی زیتون به‌هۆی بوونی مادده‌ی ترشه‌لۆك،هاوكارێكی باشه‌ بۆ دابه‌زینی فشاری خوێن،كه‌ئه‌میش پارێزگاری له‌ جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌كات ، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان  ده‌ركه‌وتووه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌یتی زیتون  له‌ خواردنه‌كلنیان دابه‌كار ده‌هێنن ،كه‌متر تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بنه‌وه‌.

له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا له‌ په‌یمانگای پزیشكی ته‌ندروستی له‌ شاری بۆردوی فه‌ره‌نسیدا له‌ سه‌ر حه‌وت هه‌زار كه‌سدا كرا ئه‌وانه‌ی زه‌یتی زه‌یتون به‌كار دێنن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ زیتی زیتون ناخۆن، له‌ ناو توێژێنه‌وه‌كه‌دا زیاتر له‌ 140 توشی جه‌لته‌ی ده‌ماغ هاتوون ، پسپۆره‌كان پێداچونه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ به‌ژداربووه‌كان ده‌یان خوارد كرد، ده‌رچوو ئه‌وانه‌ی كه‌ زه‌یتی زه‌یتون به‌ كار دێنن له‌ ناو خۆاردنیاند،ا رێژه‌یان كه‌متر بوو له‌وانه‌ی كه‌ زه‌یتی زه‌یتون به‌كار ناهێنن .

ئا- كامران

ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.