رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كهتیمهكانی پۆلیس له‌به‌شی نههێتشنی تاوان - نووسینگه‌ی عه‌نكاوه، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بە ناوی (ع.ح.ش) بە تۆمەتی سێ تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.
رائید هۆگر عه‌زیز رایدهگهێنێت: کە لە دزیی یەکەمدا لە عەنکاوە بڕی (650 دۆلار) و (400 هەزار دینار)ی لە شوفێرێکی تەکسی دزیبوو، لە دزیی دووەم و سێیەمیشدا لە (گوندی لوبنانی)، مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن 11)ی لە هاووڵاتییەک دزیبوو، هەروەها بڕی (40 هەزار دینار)یشی لە شوفێرێکی تەکسی دزیبوو.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: تۆمەتبار، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.