Erbil 22°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:26

بە بڕی زیاتر لە 3 ملیار دینار چەند پرۆژەیەک لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن كە لە قۆناغی یەكەمدا بە گوژمەی نزیكەی دوو ملیار دینار چەندین پرۆژەی هەمەجۆری نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و لە قۆناغی دووەمیشدا بە بڕی یەك ملیاری دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن. 

بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بەردەوامی جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری، ژمارەیەك پرۆژە بە گوژمەی نزیكەی دوو ملیار دینار لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە گەڕەكەكانی: فەرمانبەران، ڕۆشنبیری، ژیان، هەولێری نوێ، سێبەردان و چەند گەڕەكێكی دیكە لە بواری چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، دروستكردنی شەقامی نوێ، قیڕتاوكردن، سێكتەری ئاوەڕۆ و كربستۆن و چەند جۆرێكەی دیكەی پرۆژە جێبەجێ دەكرێن كە ئەم گەڕەكانە بەشێكی گەورەی شاری هەولێر پێك دەهێنن و زۆرترین دانیشتووانی هەولێر لێیان نیشتەجێن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: بەشێك لەو پڕۆژانەی قۆناغی یەكەم نێردراون بۆ تەندەرینگ و هەندێكی دیكەشیان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژی دیكەدا کەمکردنەوەیان بۆ دەکرێت و دواتر دەكەونە قۆناغی جێبەجێكردن.  وێڕای ئەم پرۆژانەی سەرەوەش لە ئایندەیەكی نزیكدا بە بڕی نزیكەی یەك ملیار دیناری تر چەندین پرۆژەی هەمەجۆری دیكە لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

شوان عةزيز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.