گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلانی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە، رێژەی سەوزایی لە ھەرێم بگاتە سەرووی ستانداردی جیھانی، بۆیە ئێستا دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر، پڕۆژەکەی ئامادەیە و تەنھا ماوە جێبەجێ بکرێت.
کوردۆ شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، لەبارەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاریی وەزارەتدا بڕیار درا پێداچوونەوە بە ماستەرپلانەکەدا بکرێت و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانان کاری تێدا دەکرێت و دواتریش دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، بۆیە پڕۆژەکە ئامادەیە و تەنھا ماوە جێبەجێ بکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت، پشتێنەی سەوزایی لە دوای150مەتری دەست پێدەکات و پانتاییەکەی 2کم دەبێت، هەروەها نزیکەی 165كم درێژییەکەی دەبێت و حکوومەتیش زۆر جیددییە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە.
باسی لەوەش دهكات: پلانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە گرنگی بە زیادکردنی رێژەی سەوزایی بدات لە ھەموو ھەرێمی کوردستاندا، بۆیە نەک تەنھا لە ھەولێر، بەڵکو لە سلێمانی و دھۆکیش ماستەرپلانی بۆ داڕێژراوە، بۆیە پێویستە رێژەی سەوزایی بگاتە سەروو ستانداردی جیھانی، کە بێگومان ئێمە بەراورد بە عێراق زۆر باشترین و دەشمانەوێت خۆمان بەراوردی ئەو وڵاتانە بکەین کە رێژەی سەوزاییان زۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.