باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بهغدا، داوای له حكومهت كردووه لێكۆڵینهوه بكات و بكوژانی چالاكوانهكان راپێچی دادگا بكات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ رایگهیاند، ئەمریکا بە توندترین شێوە ئیدانەی کوشتنی ئیهاب جەواد وەزنی دەکات و هاوسۆزیی بۆ خێزانەکەی دەردەبڕێت، له راگهیاندراوهكهدا ئهوش هاتووه، ئێمە بەردەوام لەپشت ئەوانە دەبین کە بەدوای داهاتویەکی ئاشتییانە و خۆشگوزەراندا دەگەڕێن بۆ عێراق.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بهغدا، داوای له حكومهت كردووه لێكۆڵینهوه بكات و بكوژانی چالاكوانهكان راپێچی دادگا بكات.
دوێنێ یەکشەممە ژمارەیەک چەکدار کە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە هێرشیان کردە سەر ئیهاب جەواد وەزنی، چالاکوانی خۆپێشاندانەکانی تشرینی یەکەم لە کەربەلا و کوشتیان.
جێی ئاماژه پێدانه، لەدەستپێکی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی دوو ههزارو نۆزدهشهوه، دەیان چالاکوان روبەڕوی کوشتن و ڕفاندن بوونەتەوە لەلایەن چەکدارانی نەناسراو و تائێستاش چارەنووسی بەشێکیان نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.