ئەمڕۆ دووشەممە 10-5-2021، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیهكی رۆژنامهوانییدا ئاماژەی بە راپۆرتەکەی ماڵپەڕی یاهوو نیوزی ئەمریکی کرد کە تایبەت بوو بە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و رایگەیاند: بەدواداچوون بۆ تیرۆرکردنی سولەیمانی لە دەسەڵاتی دادوەری و رێكخراوه نێودەوڵەتییەکانه ههروهها پهیوهسته به و دیالۆگی دوولایەنەی سیاسی و یاسایی و ئەمنی لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکرێت .
گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوه راشیگهیاند: ئەو کەسانەی کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، دەستیان لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا هەبووبێت، بێگومان بەرپرسایەتیی تاوانەکەیان دهكهوێته ئەستۆو لەڕێی رێکارە پەیوەندیدارەکان و رێکاری تایبەتی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
سهعید خهتیبزاده، گوتیشی: زۆربەی ئەو راپۆرتانە لای ئێمە ئاشکران و لە راستی و دروستییەکانیان دەکۆڵینەوە. دۆسیەکە لە دادگایە و لەرووى سیاسی و ئەمنییەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.