په‌تای کۆرۆنا بەرۆکی هیندستانی بەتوندی گرتووە و بۆ چوارەمین رۆژی لەسەر یەک ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له بیست و چوار كاتژمێردا له چوار هه‌زار كه‌س زیاتره.
بەگوێرەی میدیاکانی هیندستان، لەدوێنێوە چوار هەزار و سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان لەو وڵاتە گەیشتە سه‌رووی دووسه‌د و سی و هه‌شت هەزار حاڵەت.
هاوکات، لەو ماوەیەدا زیاتر لە چوار ملیۆن کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان له بیست و دوو ملیۆن كه‌س نزیكده‌بێته‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا لەهیندستان لە ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا له ناوچەی هەهاراشترا تۆمارکراوە و لەو ناوچەیە په‌نجا و چوار هەزار و بیست و دوو کەس پۆزەتیڤ بون.
تائێستاش کەمی بوتڵی ئۆکسجین کێشەیەکی گەورەیە و تیمەکانی سوتانی لاشەی مردوان وچان ناده‌ن، چەندین وڵاتیش لەسەر ئاستی جیهان هاوکارییەکانیان گەیاندۆتە ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.