Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:26

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سامی سامسەن فەریقی ھێزی ئاسمانی و راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقییا و شاندێکی یاوەری کرد ، کە پێکھاتبوو لە ستیڤن ھیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جیمز سرونتن کونسولی بەریتانیا لە ھەولێر و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی سەربازی بەریتانیا .
لەو کۆبونەوەیەدا کە ھۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون. شاندی میوان جەختیان لەوەکردەوە کە سەقامگیری و بوژانەوەی ھەرێمی کوردستان و بەلای بەریتانیا بایەخێکی زۆری ھەیە، ئەمەشیان خستەڕوو کە بەریتانیا خوازیاری ئەوەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی تەحەدیاتی بەردەم عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕۆلی خۆی بگێڕێت.
ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و ھەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کران و پەیوەست بە ڕووبەرووبوونەوەی داعش سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ڕاستە داعش لەرووی سەربازیەوە  تێکشکاوە بەڵام ریشەکێشکردنی داعش ھەوڵی ھەمە لایەنەی پێویستە و دەبێ ئەو ھۆکارانەش نەمێنن کە بوونەتە ھۆی سەرھەڵدانی داعش و پێویستە لەرووی فکری و ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە شەڕی تیرۆر بکرێت.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.