Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:19

به‌ڤیدیۆ .. هونه‌رمه‌ند نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی و پڕۆژه‌یه‌کی نوێی هونه‌ری

کوردستان TV
100%

له‌م پڕۆژه‌ نوێیه‌دا هونه‌رمه‌ند "نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی" سه‌رقاڵی تێمای ژیانی مرۆڤه‌كانه‌ له‌سه‌رده‌می گلۆباڵیزم، كه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ته‌نیا رووكه‌شه‌ و ژیان و رووح و هه‌سته‌كانی له‌ ده‌ستداوه‌ و وه‌ك داهۆڵ و فیگه‌رێكی بێ رووحه‌ له‌ناو كێڵگه‌ی ئه‌م ژیانه‌ دژواره‌دا.

مرۆڤ وه‌كو داهۆڵێكی جوانكراو یان ترسناك له‌ كێڵگه‌یه‌كی پڕ ژیان و ره‌نگ و بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌دا راوه‌ستاوه‌، به‌ڵام ئه‌مان هیچ خۆشی و به‌خته‌وه‌ریه‌كی پێ نابه‌خشن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوانیاندا نییه‌، به‌ڵكو ئه‌م فیگه‌ره‌ ته‌نیا بۆ ترساندن له‌ ئارادایه‌.

له‌م پێرفۆرمانسه‌دا شانۆكار "نیگار حه‌سیب"، ژیان ده‌كاته‌وه‌ به‌به‌ر ئه‌م داهۆڵه‌دا و له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی هه‌وا و گژوگیای كێلگه‌كه‌دا ده‌یهێنێته‌ سه‌ما.. سه‌مای ئازادی و ژیان.

له‌م پرۆژه‌ نوێیه‌دا ره‌نگی شین باڵیكێشاوه‌ به‌سه‌ر  ڤیدیۆكه‌دا، ره‌نگی مانگه‌ شه‌و، كۆنترسات بۆ ئه‌م ره‌نگه‌، ره‌ش و سوور و كڵاوه‌ پوشه‌كه‌یه‌.

لێره‌دا ره‌نگی شین به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ دانراوه‌، ره‌نگی شین سیمبۆلی ئاسمان و ده‌ریایه‌، سیمبۆلی هه‌ستكردن به‌ ئاسایش و هێمنییه‌، هه‌ربۆیه‌ هونه‌رمه‌ند به‌ ئاگایی و به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ ئه‌م ره‌نگه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌.

 ملوانكه‌ درێژه‌كانیش، ته‌نیا بۆ جوانكاری له‌ ئارادانین، به‌ڵكو ئه‌مانیش ئه‌ركیان هه‌یه‌. ره‌نگه‌ سوره‌كه‌ش هه‌مان شێوه‌، وه‌ك سیمبۆلی خوێن به‌ره‌كان،  ژیان ده‌به‌خشنه‌ فیگه‌ره‌كه‌.

بێگومان كڵاوه‌ پووشه‌كه‌ ئۆبجێكتێكی زۆر دیاره‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شێوه‌ی داهۆڵه‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌رجه‌سته‌بووه‌ز

ئا- كامران

ژێده‌ر –  ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.