له‌هه‌فته‌ی سی و چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن میوانداری یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی كرد، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌م، ولڤه‌رهامپتۆن به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش هێرشبه‌ری لاوی پۆرتوگالی فابیۆ سیلڤا تۆماری كرد.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستودوودا، هێرشبه‌ری سه‌نیگالی ئیمبای دیانی گۆڵی به‌رامبه‌ری وێست برۆمیچی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ولڤه‌رهامپتۆن له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل‌ودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی وێست برۆمیچ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند گه‌یشته بیست وشه‌ش خاڵ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.