لەماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: له‌مانگی رابردوودا ، به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لانیکەم 18 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانکوژراون و بریندار کراون کە78%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: لەو ماوەیەدا 2 کۆڵبەر کوژراون و 16 کۆڵبەریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە 9 حاڵەت بووە و سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.
چۆنێتی کوژران یان بریندار بوونی كۆڵبه‌ران به‌م شێوه‌یه بووه:
تەقەی ڕاستەوخۆ : 14 حاڵەت (14 بریندار) کە دەکاتە 78%ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: 1 حاڵەت (1 کوژراو) کە دەکاتەن 5،05%ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان: 3 حاڵەت (1 کوژراو و 2 بریندار) کە دەکاتە 16،05%ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 7 حاڵەت ( 2 کوژراو و 5 بریندار).
پارێزگای سنە: 9 حاڵەت ( 9 بریندار ).
پارێزگای کرماشان: 2 حاڵەت ( 2 بریندار )
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.