جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری، ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل و سعوودیە لە پشت دزەپێکردنی دیمانە نهێنییەکەی وەزیری دەرەوە، محەمەد جەواد زەریف-ن کە لە ئەرشیفەکانی حکوومەتدا دزراوە.
جیهانگیری بووە میوانی کەناڵى میدیای کۆمەڵایەتی ماڵپەڕی هەواڵی "entekhab.ir" و سەبارەت بە رۆژەڤی وڵاتەکەی وەڵامی پرسیاری بەشداربووانی دایەوە.
ئیسحاق جیهانگیری ئاماژەی بە دزەپێکردنی دیمانە نهێنییەکەی وەزیری دەرەوە زەریف کرد، کە تیایدا رەخنەی لە سوپای پارێزەرانی شۆڕش و فەرماندەی پێشووی هێزی قودس، قاسم سولەیمانی گرتووە، ئەویش لە کاتێکدا گفتوگۆ ''گرنگەکانی'' ئەتۆمی لە ڤیەننا بەڕێوەدەچن و، رایگەیاند: ''بە رۆژگارێکی هەستیار و مێژووییدا تێدەپەڕین لەبارەی هەڵگرتنی سزا و گوشارەکان. لەم رۆژانەدا تۆمارێکی دەنگیی بەڕێز زەریف بڵاوکرایەوە کە پێویست نەبوو بڵاوبکرێتەوە''.
هەروەها جیهانگیری باسی لەوە کرد کە بابەتەکە بابەتی ''ئاسایشی نیشتمانییە'' و، رایگەیاند: '' سەرکۆمار (حەسەن رۆحانی) فەرمانی داوە بە وەزارەتی هەواڵگریی بۆ بەدواداچوونی بابەتەکە. ئەوان بە وریاییەوە لەوە دەکۆڵنەوە کە چۆن ئەو تۆمارە گەیشتە میدیای سعوودی''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.