Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 08:17

سەرکۆماری ئێران: سەرچاوەکانی ئاومان بۆ نیوە کەمی کردووە

داوای کرد دەست بە ئاوەوە بگیرێت
کوردستان TV
100%

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە وڵاتدا رووبەڕووی کێشەی وشکەساڵی جددی بوونەتەوە و سەرچاوەکانی ئاو بۆ نیوە کەمی کردووە و داوای کرد دەست بە ئاوەوە بگیرێت.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە حەسەن روحانی لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کردووە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ژمارەیەک پرۆژە لە پارێزگاکانی هورموزگان، مەزەندەران و خوزستان کە وەزارەتی وزەی لە ئەستۆی گرتوون.

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە گوتارێکیدا کە لە رێوڕەسمەکە پێشکەشی کرد، باسی لە کێشەی وشکەساڵی کرد لە وڵاتەکەیدا و گوتی: "ئەمساڵ رووبەڕووی وشکەساڵی بووینەتەوە. سەرچاوە ئاویەکانمان سەدا 50 کەمیکردووە. لەم رۆژانەدا کە وەرزی هاوین نزیکبووەتەوە وەرزی باران بارین کۆتایی هاتووە".

حەسەن روحانی سەبارەت بە رێژەی پڕبوونی بەنداوەکان گوتی: "رەوشی بەنداوەکانمان وەک ساڵی رابردوو نییە و ئەمڕۆ زۆرێک لە بەنداوەکانمان بەتاڵن. لەبەرئەوە پێویستە لە کەرتی کارەبادا وریابین کە کێشە لە هایدرۆئەلیکتریک روودەدات".

سەرکۆماری ئێران داوای کرد دەستپێوەگرتن لە بەکارهێنانی ئاو و کارەبا لە وڵاتدا بکرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.