Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:12

ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی گرێبه‌ست کردن له‌گه‌ڵ ئاندرێ سیلڤای پورتوگالی ده‌دات

کوردستان TV
100%


یانەی ڕیال مەدرید هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا هێڵی هێرشبەری تیپەكەی بەهێزتر بكات، ئەویش بە واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ ئاندرێ‌ سیلڤای پۆرتوگالی و هێرشبەری پێشووی یانەی ئەی سیی میلان كە ئێستا لە ڕیزی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی دایە.
 لەم بارەوە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كە ئیدارەی یانەی شاهانە پلان دادەڕێژێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ئۆفەرێك بە بڕی چل ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی سیلڤا بكات و لەبەرامبەریشدا بە بیست ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری لوكا یۆڤیچ بێت بۆ فرانكفۆرت كە ئێستا بە خواستن لە ڕیزی یانە ئەڵمانیەكە دایە.
 جێگای باسە ئاندرێ‌ سیلڤای تەمەن بیست وپێنج ساڵ لە وەرزی دووهەزاروحەڤدە دووهەزاروهەژدە لە ڕیزی میلان بوو، دواتر بە خواستن چووە ڕیزی سیڤیلیەو ئینتراخت فرانكفۆرت، لە هاوینی ڕابردووش گرێبەستی لەگەڵ فرانكفۆرت لە خواستنەوە كردە هەمیشەیی.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.