ئه‌مه جاری دووه‌مه هێزه‌كانی به‌رگریی نیشتیمانی سووریا ئاگربه‌ست له قامشلۆ ده‌شكێنن و دیاریش نییه ده‌تواندرێت درێژه به‌م ئاگربه‌سته‌ی دووه‌م بدرێت یان نا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له كوردستانی سووریا رایگه‌یاند به گه‌ره‌نتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ڕووسیا له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی مرۆیی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی قامیشلۆ رێككه‌وتوون، شه‌وی رابردوو به كاتژمێرێك دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست هێزه‌كانی به‌رگری نیشتیمانی سه‌ر به ڕژێمی سووریا په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایشییان داوه‌ته‌وه و به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند هێرشییان كردۆته سه‌ر خاڵێكی ئاسایش، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر هیچ وهڵامێكییان نه‌داوه‌ته‌وه.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردبوو له باره‌ی دۆخی قامیشلۆوه گه‌یشتوونه‌ته ئاگربه‌ست و پلانه‌كه بهوجۆرههیه كه تاوه‌كو ده‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ئاگربه‌سته‌كه رێكبكه‌ون.
ئه‌مه جاری دووه‌مه هێزه‌كانی به‌رگریی نیشتیمانی سووریا ئاگربه‌ست له قامشلۆ ده‌شكێنن دیاریش نییه ده‌تواندرێت درێژه به‌م ئاگربه‌سته‌ی دووه‌م بدرێت و دۆخی قامیشلۆ هێوربكرێته‌وه یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.