له میانی یارییه‌كانی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی و له یاری ده‌ست پێكی گه‌ری سی و یه‌كه‌مینی خوله‌كه یانه‌ی كۆڵن بووه میوانی یانه‌ی ئۆكسبۆرگ و یاریه‌كه‌شی لێ بردوه به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئهمبۆڵس ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، میوانه‌كان له گێمی یه‌كه‌م هه‌رسێ گۆلی خۆیان له یاریه‌كه‌دا تۆمار كرد ، له خوله‌كی هه‌شت ئۆندریج دۆرا به گۆلێك یانه‌ی كۆلنی پێشخست .
له خوله‌كی بیست و سێ فلۆریان كاتیز ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی میوانه‌كان كرده دوو ئه‌وه‌نده ، ئینجا ئۆندریج دۆدا گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی له خوله‌كی سی و سێ تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م ئۆكسبۆرگی خاوه‌ن یاریگا به‌هێزه‌وه هاته‌وه‌و ده‌ست به‌یاری كردن كرد ، له خوله‌كی په‌نجاو چوار رۆبرت گۆمنی گۆلی یه‌كه‌می میوانداره‌كانی تۆمار كرد ، له خوله‌كی شه‌ست و دووش رۆبن ڤارگلس به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلیك كه‌م كرده‌وه .
یاریش به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له سوودی كۆلن كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به بیست و نۆ خال له پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت ، هه‌رچی یانه‌ی ئۆكسبۆرگه تووشی شازده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی سی‌و سێ خاله‌و له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.