Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:39

کۆڵبەرێک لەشاخ بەر بوویەوە و گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

 کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی هەڵدێران لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 17 ى 4 ى 2021 ،  کۆڵبەریکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "هیوا قادری" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە هۆی هەڵدێران لە شاخێکەوە گیانی لەدەست دا.

 هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت:  هیوا قادری لە حاڵێکدا لە سنووری "سارداو"ی بانە خەریکی کۆڵبەری بوو، ئەفسەرێک وەدووی کەوتووە و لە کاتی هەڵاتنیدا لە شاخ هەڵژێراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری بانە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.