سه‌باره‌ت به یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ریه‌كه له بارساو بلباو ئاسته‌نگی زۆریان بینی تا گه‌یشتنه یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
كۆمان گوتیشی، ئه‌مه چواره‌م جاره له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا یاری له‌گه‌ڵ بلباو ده‌كه‌ین، له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له كاتی زیادكراو له‌به‌رامبه‌ریان دۆڕاین، له دوو یاری خولی ئیسپانیاش براوه بووین، بۆیه شاره‌زایی ته‌واومان له‌باره‌ی شێوازی یاریكردنی بلباو هه‌یه‌و ده‌زانین كه ڕكابه‌رێكی به‌هێزه‌و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریان هه‌ڵه نه‌كه‌ین.
كۆمان ئاشكراشی كرد كه د‌رك به‌وه ده‌كات ڕاهێنه‌ری چ یانهیهكهو چ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی له‌ئه‌ستۆیه‌و ئێستاش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بخاته گه‌ڕ.
ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای كێشه‌و قه‌یرانی دارایی یانه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌مه نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌میان و له یاری ئه‌مشه‌ودا ده‌جه‌نگن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی شای ئیسپانیا، كۆمان ئاشكراشی كرد جیرارد پیكێ پێكانی بۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقی كردووه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا: بلباو رکابه‌رێکی به‌هێزه و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریان هه‌ڵه نه‌که‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.