له هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی بێنێڤینتۆ میوانداری یانه‌ی ساسولۆی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی ساسولۆ به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا، تا له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌م، فێدێریكۆ باربا به‌رگریكاری بێنێڤینتۆ گۆڵێكی بۆ ساسولۆ به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م ئه‌نجامه‌ش ساسولۆ یازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده چلوسێ خاڵ، بێنێڤینتۆش چوارده‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند‌و به سیی خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
له‌خولی ئیتاڵیادا ساسۆلۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بێنێڤینتۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.